ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى شەش تۆمەتبارى راگەیاند، کەلەکافتریایەکدا شەڕوتەقەیان کردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی لەناوکافتریایەکدا شەڕ دەبێت و دەنگی تەقە دەبیسترێت مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی بەختیاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو سەرەنجام تونرا شەش تۆمەتبار دەستگیربکرێت لەگەڵ چوار ئوتومبێلدا کە بەتۆمەتباران بووە، دەستیشگیراوە بەسەر چەکێکدا لەجۆری دەمانچە.
تۆمەتبارەکان بەناوەکانی
ب، ڕ، ع لەدایکبووی 1991
ب، ڕ، ع لەدایکبووی 1996
د، ع، ح لەدایکبووی 1998
ڕ، ڕ، ع لەدایکبووی 1989
ڕ، م، ص لەدایکبووی 1996
ش، ف، ج لەدایکبووی 1998
بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.