گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واژۆ بۆ لەکارخستنى حەلبوسى کۆدەکرێتەوە

2022.05.13 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
واژۆ بۆ لەکارخستنى حەلبوسى کۆدەکرێتەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق هەڵمەتێکى واژۆکردنەوەى بۆ لەکارخستنى محەمەد حەلبوسى لەپۆستى سەرۆکى پەرلەمان راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هادى سەلامى (13-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، "وەک وەڵامێک بۆ هەڵسوکەوتە نادەستورییەکانى محەمەد حەلبوسى دژى باسم خەشان پەرلەمانتارى سەربخۆ و پارێزگاریکردن لەکارى پەرلەمانى و سەربەخۆیی پەرلەمانتار، هەڵمەتێکى واژۆکردنەوە بۆ لەکارخستنى حەلبوسى دەستپێدەکەین بەپێی پەیڕەوى ناوخۆ".

 

پێشتر محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان بڕیاریدا باسم خەشان نەکرێتە ئەندامى هیچ لیژنەیەکى پەرلەمانى و رێگەى قسەکردنیشى پێنەدرێت لەم خولەى پەرلەماندا تا داواى لێبوردن لەسەرۆکایەتى پەرلەمان دەکات.