گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئیسرائیل ئەنجامى لێکۆڵینەوەى لە کوژرانى شیرین ئەبو عاقلە ئاشکراکرد

2022.05.13 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل ئەنجامى لێکۆڵینەوەى لە کوژرانى شیرین ئەبو عاقلە ئاشکراکرد

ناس کورد-

 

سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی هەینی، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی شیرین ئەبو عاقلەی ئاشکرا کرد، جەختی لەوە کردەوە کە سەرچاوەی ئەو تەقەکردنەی کە بووە هۆی کوژرانی ناتوانرێت دیاری بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژی سوپاى ئیسرائیل ئاڤیجای ئەدرەعی، لە زنجیرەیەک تویتدا رایگەیاند، کە "لێکۆڵینەوەی کاتی پێشکەش بە سەرۆکی ئەرکانی سوپا ژەنەڕاڵ کۆهاوی، بەو ئەنجامە گەیشتووە کە نەتوانرا سەرچاوەی ئەو تەقەکردنە دیاری بکرێت کە بووە هۆی کوژرانى ئەو رۆژنامەنوسە".

 

وتیشى "سەرۆک ئەرکانی گشتی ڕێنمایی دەرکردووە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن و لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکە، بە بەکارهێنانی هەموو ئەو ئامرازانەی لەبەردەستماندان، لەگەڵ پابەندبوون بە شەفافیەت و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان".

 

وتەبێژی سوپاى ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئیسرائیل پێشنیاری بۆ نوێنەرانی فەلەستینی کرد (جگە لە نوێنەرێکی ئەمریکی) بۆ بەشداریکردن لە پشکنینە پیشەییەکان و تەنانەت پزیشکی دادوەری فیشەکەکە، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە".

 

دەشڵێت "ئەگەری ئەوە هەیە ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە لە نزیک چەکدارێکەوە و لە پشتیەوە وەستابوو، ئەم فیشەکە لێی درابێت، هەروەها مەودای نێوان ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە و پەیامنێرەکە نزیکەی ٢٠٠ مەتر دەبێت".