ناس کورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتی دەوڵەتی ئیمارات کرد، بەهۆى کۆچى دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى (13-5-2022) لە تویتێکدا نوسیویەتى "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی یەکجاریی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی برامان پێگەشت. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتی دەوڵەتی ئیمارات و گەلە بەڕێزەکەی دەکەین و هەموو متمانەیەکمان هەیە کە ڕێبازی کۆچکردوو بەردەوام دەبێت".
وەزارەتی كاروباری سەرۆكایەتی ئیمارات (13-5-2022) كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی وڵاتەكەی راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیمارات رایگەیاند "وەزارەتی کاروباری سەرۆک کۆمار ماتەمینی فەرمی ڕادەگەیەنێت و بۆ ماوەى 40 رۆژ ئاڵاکان دەهێنرێنەخوارەوە، هەروەها سێ رۆژ ماتەمینى گشتى دەبێت".