گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهەولێر

کوڕێک لەڕێگەى فەیسبووکەوە ’’کچە خوێندکارێکى ناچار بە خۆکوشتن کرد’’

2022.05.13 - 12:43
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕێک لەڕێگەى فەیسبووکەوە ’’کچە خوێندکارێکى ناچار بە خۆکوشتن کرد’’

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى کوڕێکى راگەیاند کە "هۆکارى خۆکوشتنى" کچە خوێندکارێک بووە، دواى ئەوەى لەرێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەى لێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کچەکە کە ناوى ئاریان محەمەد خەلیل تەمەن (20) ساڵان بوو خوێندکارى بەشى کتێبخانە بوو لە پەیمانگاى پۆلەتەکنیک، رۆژى 21 نیسان تەرمەکەى لەبینایەکى تەواونەکراودا لەناو شارى هەولێر لەسەر رێگاى کەرکوک دۆزرایەوە و هۆکارەکەى بۆ ئەوە گەڕێنرایەوە کە لەو بینایەوە خۆى فڕێداوەتە خوارەوە.

 

هۆگر عەزیز وتەبێژى پۆلیسى هەولێر (13-5-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دواى ئەوەى باوکى لەسەر رووداوەکە سکاڵاى تۆمارکرد، بەدواداچوونى چڕیان دەستپێکرد و توانیان لەرێگەى هەژمارى فەیسبوکى کچەکەوە کەسێک بدۆزنەوە کە بەردەوام هەڕەشەى لێکردبوو، پۆلیس شوێنەکەى دیاریکرد.

 

وتیشى ئەو تۆمەتبارە کە لەدەڤەرى راپەڕین بووە دەستگیرکراوە و دانى بەوەداناوە کە هەڕەشەى لەو کچە کردووە و بووەتە هۆکارى خۆکوشتنى ئەو کچە، تۆمەتبارەکە چەند وێنەیەکى ئەو کچەى لەلا بووە کە وێنەى نەشیاویش نەبووە بەڵکو وێنەى ئاسایی بووە و لەو رێگەیەوە هەڕەشەى لێکردووە.

 

هۆگر عەزیز دەڵێت، دواى دەستبەسەرداگرتنى مۆبایلى ئەو تۆمەتبارە وێنە و ڤیدیۆى چەندین ئافرەتى دیکە دۆزراونەتەوە کە لەژێر هەڕەشەى ئەو تۆمەتبارەدا بوون.