ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەى ئەنجومەنى باڵاى ئابورى بۆ تەواوکردنى پارەى پێویست بۆ موچە لە داهاتى پارێزگاکان هەڵە بووە ئەگەر بەرپرسانى حزبەکەشى لەگەڵیدا بووبن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زیاد جەبار کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابورییە بە دەنگى ئەمەریکاى وت "حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ده‌بووایه به‌وشێوه‌یه بڕیاری بدایه كه 43% ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی دیاری ده‌كرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له‌زۆرنی سه‌وز بێت و 57% ی له زۆنی زه‌رد بێت".
وتیشى "به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابوری ئه‌و بڕیاره‌یاندا بڕیارێكی باش نه‌بوو كه بووه هۆی زه‌قبوونه‌وه‌ی دووئیداره‌یی".
زیاد جەبار دەشڵێت "كاتێك ئه‌و بڕیاره دراوه به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی من نزیكه‌ی 300 ملیار دینار له بانكه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا هه‌بووه له‌داهاتی ناوخۆ به‌ڵام كه ئه‌و كاته ئه‌و بڕیاره‌درا هه‌موو مانگێك ڕێژه‌یه‌ك بڕیارده‌درا له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئه‌وه مه‌رج بوو بۆ نموونه مانگی پێشوو مه‌رج بوو 75 ملیار دینار دیاری بكه‌ن بۆ مووچه ئیتر بیرله‌وه ناكه‌نه‌وه ئه‌م داهاتانه‌ی ناوخۆ ئایا به‌شی هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه ده‌كات كه له‌داهاتی ناوخۆی سلێمانی تێیدا ڕه‌چاوده‌كرێت؟“.
جەختیشیکردەوە، ئەوە بڕیارێكی هه‌ڵه بووە ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێتیه‌كانیش ئه‌و بڕیاره‌یان دابێت.
زیاد جەبار ڕونیکردەوە“ بۆنموونه داهاتی ناوخۆی سلێمانی بریتیه له خاڵه‌سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و باج و خه‌راج له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه، خه‌رجیه‌كانی بریتین له‌وه‌ی هه‌موو مانگێك به‌مه‌ركه‌زی له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نوسراوێك ده‌كرێت بۆ بانكی ئاشتی كه بڕی ئه‌وه‌نده ته‌مویل بكه‌ن بۆ مووچه، هه‌روه‌ها هه‌موو داموده‌زگاكان له‌سلێمانی خه‌رجیه‌كانیان و پێداویستیه‌كانیان له‌داهاتی ناوخۆی سلێمانییه هه‌روه‌ها هه‌موو پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سنوری شاری سلێمانی له‌م داهاته‌یه".
'له سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه بڕێك له‌داهاتی سلێمانی 15-18 ملیار دیناره ته‌مویل ده‌كرێت بۆ بودجه‌ی تشغیلی-به‌كاربردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه، ئه‌مانه وایكردووه ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی داهاتی ناوخۆی سلێمانی هه‌موو مانگێك كه‌می بۆ دروست ببێت، له‌مانگی 7 وه هه‌تا كۆتایی ساڵ هه‌موو مانگێك له‌و 300 ملیار دیناره‌ی كه هه‌بووه دراوه ئه‌وكاته زیاتریش بوو مانگی واهه‌بووه 160 ملیار دینار له‌داهاتی ناوخۆ خه‌رج ده‌كرا دواتر ورده ورده ئه‌مه كه‌می كرد، ئه‌م سێ مانگه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو مانگێك 35 ملیار دینار كه‌می بۆ دروست ده‌بێت ئێستا 105 ملیار دینار كه‌می كردووه، ئێستا قسه‌ر له‌سه‌رئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌مه لامه‌ركه‌زی ئیداریی و داراییه. “
سەبارەت بەوەى كێشه‌ی نه‌بوونی مووچه كێشه‌ی داهات نییه به‌ڵكو كێشه‌ی ململانێی پارتی و یه‌كێتی یه؟ زیاد جەبار وتى “به‌ڵێ، ئێستا پێمان ده‌ڵێن له‌سه‌ر داواكاری یه‌كێتی بووه كاتی خۆی داوای كردووه لامه‌ركه‌زی له ئیداره و داراییدا هه‌بێت، باشه فرۆشتنی نه‌وت له‌م هه‌رێمه نه‌وت سه‌رمایه‌كی نیشتیمانیه موڵكی پارێزگایه‌ك نییه، ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م هه‌رێمه پاره‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه ناكرێت ئه‌مه به منه‌ت بزانرێت كاتێك 284 ملیار ده‌نێرێت. “