کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا. . شایەتحاڵێکی نزیک لە ڕووداوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی کرێکارێک لە بینایەکی ناوچەی پیشەسازی سەرقاڵی کاکردن بووە و تەزووی کارەبا لێیداوە. . لەوبارەوە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند زانیارییەکان دروستن کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە و تیمەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە. . لەبارەی ناسنامەی کرێکارەکەوە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی، وردەکاری ڕووداوەکە لای تیمەکانیانەو لە ئیستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن. .