ناس کورد-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ی ئایاری 2022) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه چەند بابەتێک ده‌خرێنه‌ڕوو کە بریتین لە:
- ڕەشنووسی پڕۆژە یاسایەک لە بارەی (دەستەی متمانەبەخشـین بە دامەزراوەکـان و پڕۆگرامەکـانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان-عێراق).
- خستنەڕووی بایەخ و گرنگیی پڕۆژە یاسای وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان - عێراق.