ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو پارەیەی ئێستا لە بەردەستەنیاندایە لە هەولێرەوە بۆ مووچەی مانگی چوار نێردراوە و ناتوانن مووچەی مانگی سێی پێبدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولڕەحمان ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەیبوو (سێشەممە 10-5-2022) ڕایگەیاند، "ئەو پارەیەی کە ئێستا لە بەردەستە هی نەوتە و لە هەولێرەوە بۆ مووچەی مانگی چوار نێردراوە، بۆیە ناتوانین مووچەی مانگی سێی پێبدەین."
سەبارەت بەوەی پارەی مووچەی مانگی سێی ئەو فەرمانبەرانی مووچەیان وەرنەگرتووە چی لێهاتووە، عەبدولڕەحمان ساڵح ئاماژەی بەوەکرد، "مووچەی ئەو فەرمانبەرانە لە داهاتی ناوخۆ دەدرێت، ڕۆژانە داهاتەکە کۆدەکرێتەوە و دابەش دەکرێت، نەک دەستکاری کرابێت."