ناس کورد-
بەگوێرەی نوسراوێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، شەش بەرپرسی باڵای سەربازیی یەکێتی لە هەرێم پۆستەکانیان گۆڕدرا و لە شوێنی دیکە دانران کە گۆڕانکارییەکیان دانانی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گۆڕانکارییەکان تایبەتن بە بەرپرسە سەربازییەکانی یەکێتی لە حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم و بەگوێرەی نوسراوەکە، "لیوا ڕوكن به‌ختیار محه‌مه‌د كه پۆستى ڕاوێژكارى باڵاى سه‌ربازیی هه‌بووه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بێته ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تی پێشمەرگە، ئەوەش دوای خانەنشینبوونی فەرقی جەبار یاوەر."
هەر بەگوێرەی نوسراوەکە، " لیوا ڕوكن ئیبراهیم ساڵح كه پۆستى حهرهكانى سه‌ربازیی هه‌بووه ده‌بێته ڕاوێژكاریی سه‌ربازیی له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، هەروەها لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان ده‌چێته سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و پۆستى ڕاوێژكار له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وه‌رده‌گرێت، عه‌مید دلێر ئه‌حمه‌د فه‌قێ له دارایی وه‌زاره‌ته‌وه ده‌چێته به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى دارایی هه‌ر له‌وه‌زاره‌ت، هەروەها عه‌مید وریا حسێن لهاستخدامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هه‌واڵگرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و عه‌میدی یاسایی كه‌مال تاڵیب له‌هێزه‌كانى 70وه ده‌چێته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانده‌ى یاسایی وه‌رده‌گرێت".