ناس کورد-
وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 500 ملیار دینار تەرخان کراوە بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلا جبووری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، "ئەو بڕە پارەیە دەبێتە هۆی سەرخستنی وەرزیی بە بازاڕکردن و زیادکردنی میکانزمەکانی بەردەوامی بە بازاڕکردن لە بەغدا و ژمارەیەک پارێزگادا".
جبووری ڕوونیکردەوە، ئەم وەرزەی بەبازاڕکردن سەرکەوتنی گەورەی بەخۆە بینیوە لە رێگەیەوە جووتیاران بڕێکی زۆر دانەوێڵە رادەست دەکەن، کە رۆژانە گەیشتووەتە زیاتر لە 50 تۆن.
پێشتر وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەو مانگەوە تائێستا بڕی دانەوێڵەی رادەستکراو لەلایەن جووتیارانەوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 400 هەزار تۆن، بڕەکەش بەردەوام زیاد دەکات، ئەویش بە هۆی کردنەوەی ناوەندی نوێی وەرگرتن لە بەغدا و ئەنبار و سەلاحەددین.
محەممەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەش راگەیاند، هەر جووتیارێک زووتر بەرهەمەکەی رادەست بکات، ئەوا پارەکەی زووتر پێدەدرێت، کە لە هەفتەیەک تێناپەڕێت.