ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، له ناحیهی شهمامك پیاوێک هاوسەرەکەى کوشتووە و دواى پێنج کاتژمێر پیاوەکە دەستگیرکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پۆلیسى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەبوونی ڕوداوێکی کوشتن لە تعجیلی نوێ لە سنوری ناحیەی شەمامک، دەست بەجێ هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (٣٣) ساڵ، کوژراوە".
ئاماژەى بەوەشکردووە "دوای بەدوواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە کەمتر لە (٥) کاتژمێر هاوسەرەکەی بەناوی (ا. ظ. م.) دەستگیر بکەن کە لە ئاکامی ڕوودانی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە".
پۆلس دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە لەلایەن پۆلیسی هەولێر.
لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەکى پۆلیس بۆ تەلەفزیۆنى سەرۆکى حکومەت وتى "تهرمى ئافرەتەکە لە تەنەکەى خۆڵدا شاردرابووەوە".