گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوێترین هەڵوێستی پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ’’بارزانی دەستپێشخەریی دەکات’’

2022.05.09 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین هەڵوێستی پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار ’’بارزانی دەستپێشخەریی دەکات’’

ناس کورد- 

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند، مەسعود بارزانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی ڕاسپاردووە بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ یەکێتت و دەشڵێت، هەڵوێستیان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار وەک ڕابردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چنار سەعد عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (دووشەممە 9-5-2022) ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی حزبەکە، مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبەکەی دەستکراوە کرد بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکان." 

 

سەبارەت بە هەڵوێستی ئێستای پارتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی باسی لەوەکرد، "ئەو پۆستە پشکی کوردە و لەنێو کوردیشدا دەبێت لایەنێک وەریبگرێت، بۆیە ئێمە وەک پارتی پۆستەکە مافی خۆمان دەزانین." 

 

هاوکات سەبارەت بە سوربوونی پارتی بە هەبوونی ڤیتۆ لەسەر د. بەرهەم ساڵح، چنار سەعد عەبدوڵا وتی، "لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا باسی ئەو پرسە نەکرا." 

 

دەربارەی گۆڕانی بارودۆخەکە و نزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو پرسە، ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، "هەڵوێستی بارزانی بە دەستپێشخەری و دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوە خۆی لە خۆیدا بەرەوپێشچوونێکە."