ناس کورد-
پاش ئەوەی ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لە وەزارەتی تەندروستییەوە دەستیپێکرد، دەنگۆی ئەوە هەیە لە بەشێک لە قەزا و ناحییەکانی سلێمانی مووچە دابەشنەکراوە، بەڵام سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی دەڵێت، مووچە دابەش کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-5-2022، لە وەزارەتی تەندروستییەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێکرد، بەڵام هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە لە سنوری سلێمانی، بەشێک لە فەرمانبەران مووچەیان وەرنەگرتووە.
لەوبارەیەوە هاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی - سلێمانی بە "ناس کورد"ی وت، "لە سنوری سلێمانی مووچە دابەشکرا و فەرمانبەرانی تەندروستی مووچەیان وەرگرت."
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لە بەشێک لە قەزا و ناحییەکانی سلێمانی مووچە دابەش نەکراوە و بە فەرمانبەران وتراوە، "پارە لە بانکدا نییە."