ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی باڤڵ تاڵەبانی هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ ماوەی دوو مانگ بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابینکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى بەرێوەبەرایەتییەکە (9-5-2022)، نەمانی دەرمان و زەنگی مەترسی لە ناوەندەکانی تەندروستی سلێمانی یەکێکە لە ئاستەنگەکان و وەک پێویست خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە هاوڵاتیان و نەخۆش ناکرێت.
دەقى راگەیەنراوەکە:
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (باڤڵ تاڵەبانی ) هاوکاری و پێداویستی پزیشکی بۆ ماوەی ( دوو مانگ ) بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابین کرا
جێگەی ئاماژەیە نەمانی دەرمان و زەنگی مەترسی لە ناوەندەکانی تەندروستی سلێمانی یەکێکە لە ئاستەنگەکان وەک پێویست خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بە هاوڵاتیان و نەخۆش ناکرێت بۆیە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دروستبوونی کێشە و کەمی پێداویستی پزیشکی و دەرمان هەمیشە و بەردەوام هاوکار و هەماهەنگ بووە و پاڵپشتی و پشتیوانی کەرتی تەندروستی سلێمانییە و توانیویەتی ئەو کەلێنانە پڕبکاتەوە کە گرفتی لەبەردەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دروست کردووە.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی