ناس کورد-
وەزارەتى بازرگانى عێراق قەبارەى گەنمى کۆگاکراو و پێشبینى بۆ وەرزى بە بازاڕکردنى راگەیاند، دڵنیایش دەدات لەگرتنەبەرى رێوشوێنى کارا بۆ دابینکردنى گەنم و ماددەکانى بەشە خۆراک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد حەنون وتەبێژى وەزارەتەکە (8-5-2022) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى وت "وەرزى بە بازاڕکردنى گەنم بەهەموو پێوەرێک سەرکەوتووە، وەزارەت رۆژانە 50 هەزار تەن گەنم وەردەگرێت".
وتیشى "لەوەرزى بە بازاڕکردن نزیکەى 3.5 ملیۆن تەن وەردەگیرێت ئەوەش دەستکەوتێکە و هەنگاوێکە بۆ دابینکردنى ئارد بۆ سەرتاسەرى عێراق".
محەمەد حەنون باسى لەوەشکرد، حکومەت و پەرلەمانى عێراق ملیارێک دۆلاریان بۆ بەشە خۆراک تەرخانکردووە بۆ کڕینى سێ ملیۆن تەن لە خۆراکە ستراتیژییەکان، ئەوەش ئەو خۆراکانە بۆ ماوەى شەش مانگ بۆ بەشە خۆراک دابین دەکات.