گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتێکى عێراق دەرگاى دامەزراندنى بۆ دەرچووانى دوو بەشى زانکۆکانى هەرێم کردەوە

2022.05.08 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتێکى عێراق دەرگاى دامەزراندنى بۆ دەرچووانى دوو بەشى زانکۆکانى هەرێم کردەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق دەرگاى دامەزراندنى بۆ دەرچووانى دوو بەشى پزیشکى لەزانکۆکانى عێراق و هەرێم کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، دەرچووانی كۆلێژی بەشە پزیشكییەكانی ددان و دەرمانسازی ساڵی 2018-2019 لە زانكۆكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق دەتوانن داواکارى دامەزراندن پێشکەش بکەن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، دەرچووانى ئەو دوو بەشە بەپێی پلەبەندى پزیشکى دابەشدەکرێن بەسەر ناوچە جیاجیاکاندا.

 

پڕکردنەوەى فۆرم بۆ دەرچووانى پزیشکى ددان لە 9-22 ى ئایار دەبێت، بۆ دەرچووانى دەرمانسازیش لە 12-25 ى ئایار.