ناس کورد-
سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق بڕیاریدا لەسەر درێژکردنەوەى وەرزى یاسادانان و دیاریکردنى وادەى کۆبوونەوەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى نوسینگەى پەرلەمان (8 ى ئایارى 2022)، سەرۆکى پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەى کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسە گرنگەکان و کارنامەى کۆبوونەوە و بەستنى کۆبوونەوەکان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا دوو بڕیار دراون کە یەکەمیان درێژکردنەوەى وەرزى یاسادانانە بۆ ماوەى مانگێک، ئەوەش بۆ تەواوکردنى دەرکردنى یاساکان.
بەپێی بەیاننامەکە، هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کە رۆژانى پێنج شەممە و هەینى 11-12 ى ئایار کۆبوونەوەى پەرلەمان بکرێت بۆ تاوتوێکردنى خوێندنەوەى یەکەمى چەند پڕۆژە یاسایەک لەناویاندا ئاسایشى خۆراک و تەواوکردنى پێکهێنانى لیژنەکان.