گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نرخی کارەبای مۆلیده‌ بۆ مانگی چوار دیاری كرا

2022.05.08 - 12:47
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی کارەبای مۆلیده‌ بۆ مانگی چوار دیاری كرا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای مۆلیده‌ لەمانگی رابردوودا (نیسان) له ‌نێوان (4) هه‌زار دینار بۆ (5) هه‌زار دینار ده‌بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی (یەکشەممە 8-5-2022) ڕایگەیاند، " به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (نیسان) له‌ نێوان (4000) هه‌زار بۆ (5000) هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌ له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی جیاواز ده‌بێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سه‌باره‌ت بەبه‌رنامەى كاركردنى موه‌لیده‌ش به‌یانیان له‌ سه‌عات (7)ـی به‌یانى تا سه‌عات (8:00)ـى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (12) نیوه‌ڕۆ تا (یه‌ك)ی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان."