ناس کورد-
لە سلێمانی و گەرمیان و چەند ناوچەیەکی تر بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان گردبوونەوە، لە سلێمانی ڕێگای سەرەکی سلێمانی-تاسڵوجەیان داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو خۆپیشاندەرانە هێشتا موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە، کێشەش بەهۆی نەمانی پارەوەیە لە بانکەکان، هاوکارکانیان لە هەولێرو دهۆک موچەیان وەرگرتووە.
هاوکات لە دەڤەری ڕاپەڕین زیاتر لە هەزار فەرمانبەر و ژینگەپارێز بەهۆی دوورخرانەوەیان لە کارەکانیان و پێنەدانی موچەکانیان گردبوونەوە.
ئەوان دەڵێن نزیکەى 68 ڕۆژە موچەکانیان بۆ سەرف نەکراوە.
گردبوونەوە و خۆپیشاندان لە سلێمانی
گردبوونەوە لە کەلار