کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیركردنى سێ باندی دزیکردنی به‌تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبیل له‌ناو سلێمانیدا ڕاگه‌یاند کە شەش ئۆتۆمبیلیان دزیوه و به‌شێكیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه. . نه‌قیب سهركهت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى و به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامهوانیىدا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه چه‌ند حاڵه‌تێكى دزینى ئۆتۆمبیل له‌ناو شارى سلێمانیدا ڕویداوه تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیركراون. . وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، ژماره‌ى ئۆتۆمبیله درزاوهكانى ناو شارى سلێمانى گه‌یشتووه‌ته شەش ئۆتۆمبیل و له‌لایه‌ن 10 كه‌سه‌وه لە سێ باندی جیاوازدا كه ئێستا ده‌ستگیركراون دزراون. . ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌و تۆمبیله ڕفێنراوانه كڕین و فرۆشتینیشیان پێوه كراوه و یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه له‌قه‌زاى سۆران كه له‌جۆرى لاندكرۆزه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ناو شاری سلێمانی. . له‌سه‌ر جۆرى ئۆتۆمبیلهكانیش نه‌قیب سه‌ركه‌وت وتى ئۆتۆمبیله دزراوەکان له‌جۆرى لاندکرۆز و جێبى ئه‌مریكى و مازدا و تویۆتا كرۆلا بوون. .