گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان مانەوەی کازمییە

ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی پێنج سیناریۆ بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی دەخاتەڕوو

2022.05.08 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی پێنج سیناریۆ بۆ دەرچوون لە بنبەستی سیاسی دەخاتەڕوو

ناس کورد-

لەگەڵ بەردەوامی دۆخی بنبەست کە توشی پرۆسەی سیاسی عێراق بووە و بە تەواوی توشی ئیفلیجی کردووە، هەروەها لەگەڵ بوونی چەند دەستپێشخەرییەک و ڕەتکردنەوەی ئەوانەی بەرامبەر لەلایەن هەردوو لایەنی ناکۆک کە هەماهەنگی و سێقۆڵین، ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی لە زاری چاودێران و شارەزایانەوە پێنج سیناریۆی بۆ دۆخەکە خستووەتەڕوو کە یەکێکیان مانەوەی سەرۆکوەزیرانە یاخود هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی حکومەتی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا (8ی ئایاری 2022) چاوپێکەوتنی لەگەڵ جاسم موسەوی، شیکەرەوەی سیاسی کردووە و دەڵێت، "ناکۆکییەکە ئەوەیە ئاخۆ سازای سیاسی دەکرێت یاخود هاوپەیمانیی سیاسی، ئایا هیچ دەستپێشخەرییەکی نوێ دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم بنبەست و دواکەوتن و قەیرانە کە توشی زۆربەی سیاسییەکان بووە."

 

موسەوی پێنج سیناریۆ بۆ دۆخەکە دەخاتەڕوو و دەڵێت، "لە کۆتاییدا پێنج ئەگرە و سیناریۆ بۆ کۆتایی ئەم قەیرانە هەن، یەکەمیان ئەوەیە دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە و سەرۆکوەزیرانی ماوەبەسەرچوو کە کازمییە لە دەسەڵات بمێنێتەوە بەڵام وەزیرەکانی بگۆڕدرێن، هەروەها چەند پارێزگارێکیش بگۆڕدرێن، نەک تەنها لە ناوەڕاست و باشور، بەڵکو لە موسڵیش."

 

سیناریۆی دووەم، بەپێی قسەی موسەوی، بریتییە لە مانەوەی دۆخەکە وەک خۆی، بەڵام ئەوەش ناکۆکی و کێشەکان زیاتر دەکات و ڕەنگە سەربکێشێت بۆ دروستبوونی پێداگریی سیاسی لە شەقامدا.

 

سیناریۆی سێیەمیش پێکهێنانی حکومەتی فریاکەوتنە، ئەو حکومەتە دەسەڵاتی هەموو شتێکی دەبێت و پەرلەمانیش ناتوانێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات.

 

وەک موسەوی دەڵێت، سیناریۆی چوارەم نزیکترە لە ڕاستی ئەویش بریتییە لە دابەشکردنی 50 بە 50ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە لە نێوان هەردوو لایەنی ناکۆک.

 

بەڵام سیناریۆی پێنجەم ئەگەرێکی ئاسانە، ئەویش بریتییە لە دابەشکردنی وەزارەتەکانە لەنێوان ڕەوتی سەدری و چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ نمونە حەوت وەزارەت بە پێنج وەزارەت.

 

بەڵام ئیحسان شەمەری، سەرۆکی دەزگای بیرکردنەوەی سیاسی پێیوایە "هیچ گۆڕانکارییەک لە هاوپەیمانێتییەکاندا نابێت، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگی لەلایەک و هاوپەیمانیی ڕزگارکردنی نیشتمان لەلایەکی تر سوورن لەسەر قسەکانیان."