ناس کورد-
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و چەند پرسێکی تایبەت بە وڵاتیان تاووتوێ کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی عێراق (شەممە 7-5-2022) لەدیدارەکەدا بارودۆخی وڵات تاوتوێکرا و دووپاتکرایەوە لەگرنگی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەگژاچوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و رێگەگرتن لەھەر هەوڵێک بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاووڵاتیان، ھەروەھا جەختکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان، تاوەکو کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات گفتوگۆکرا و جەختکرایەوە لەگرنگی سازان و یەکڕیزی و بەهێزکردنی بەرەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەکان و پشتیوانیکردن لەدیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی داواکارییە نیشتمانییەکان، لە ھەمووشی گرنگتر ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک لە رووی خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان و پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی عێراق."