گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چییە

پەرلەمانتارێک: فشارێکی دیکەی گەورەی دارایی دەخرێتەسەر خەڵکی سلێمانی

2022.05.05 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: فشارێکی دیکەی گەورەی دارایی دەخرێتەسەر خەڵکی سلێمانی

ناس کورد- 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بانگەوازێک بۆ ئیدارەی سلێمانی و هەڵبجەو گەرمیان و ڕاپەڕین دەکات و دەڵێت، فشارێکی دیکەی گەورەی دارایی بۆ بەرژەوەندی چەند کەسێک دەخرێتەسەرتان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین ڕێککەوتنێک کراو لەسەر حسابی ئێوە و بەنیازن بە کۆمپانیایەک 225 کامێرای هاتوچۆ دابنێن و لەئێستادا لە قۆناغی کۆتاییدایە، بەوەش هەمووان دەبنە کرێچی." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "سیستمی کامێراکان بەشێوەی (خاڵ بۆ خاڵە) واتە ئەگەر نێوان دوو کامێرا بە پێنج خولەک ببڕدرێت، بەڵام تۆ بە کەمتر لە پێنج خولەک بیبڕی ئەوا 70 هەزار سزا دەدرێیت." 

 

دەشڵێت، "بەو سیستەمە ئەستەمە هیچ ئۆتۆمبێلێک ڕۆژانە لەو سزایە ڕزگاری بێت، لە ئیدارەی سلێمانی 545 هەزار ئۆتۆمبێل هەن، ئەگەر هەر ئۆتۆمبێلێک مانگی یەک جار لە کامێرا بدات، ئەوا مانگانە 38 ملیار دینار لە خەڵک وەردەگیرێت، بەوەش هەمووان دەبنە کرێچی حکومەت." 

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو کۆمپانیای پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات، ئەوەندە قازانج دەکات 403 ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری داوەتە حکومەت و نیوەیان نێردراون بۆ هەولێر." 

 

باسی لەوەشکرد، "کۆمپانیاکە تاوەکو پارەی پڕۆژەکە دەردەهێنێتەوە 70%ی داهاتی کامێراکان دەبات بۆخۆی، دواتر کە پارەکەی خۆی دەستکەوتەوە بۆماوەی 15 ساڵ 20%ی داهاتی کامێراکان دەبات." 



داواش دەکات، لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتیان بێنەسەر خەت تا بتوانن ڕێگری لەو کارە بکەن.