گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو بڕیار لە وەزیرى پەروەردەوە

2022.05.05 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بڕیار لە وەزیرى پەروەردەوە

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردەى هەرێم دوو بڕیارى دەرکرد لەبارەى تاقیکردنەوەکانى ئەو خوێندکارانەى لە شنگالەوە ئاوارەى پارێزگاى دهۆک بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى بڕیارەکان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو خوێندکارانە دەتوانن لە  قوتابخانەی ناو کەمپەکان  و ئەوانەی دەرەوەی کەمپەکانیش لە نزیکترین قوتابخانە خۆیان تۆمار بکەن و تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن و پاشان نمرەکانیان لە رێگای بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دهۆکەوە دەچێتەوە  قوتابخانەکانی خۆیان.

 

دقى بڕیارەکان:

 

بەهۆی ئەو دۆخە ناسەقامگیرەی لە سنووری قەزای شەنگال هەیە، بەتایبەت ناوچەکانی (سنونێ و خانەسوور و دووگر)، بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئەو قوتابیانەی کە لەگەڵ خێزانەکانیان ڕوویان لە  سنووری پارێزگای دهۆک کردووە  بریارماندا :

 

١- بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دهۆک و پەروەردەی شەنگال مان راسپاردووە کە ئەو قوتابیانەی سەر بە قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانن ئێستا لەگەڵ خێزانەکانیان ڕوویان لە پارێزگای دهۆک کردووە وە لەکەمپەکان یان دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن دەتوانن لە  قوتابخانەی ناو کەمپەکان  و ئەوانەی دەرەوەی کەمپەکانیش لە نزیکترین قوتابخانە خۆیان تۆمار بکەن و تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن و پاشان نمرەکانیان لە رێگای بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی دهۆکەوە دەچێتەوە  قوتابخانەکانی خۆیان، هەروەها ئەو قوتابیانەی کە بەهۆی دۆخی  ئێستایان ئامادەسازنین بۆ تاقیکردنەوە دەسەڵاتی تەواو دەدەین بە بەرێز بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک لە کاتێکی دیکەی گونجاو تاقیکردنەوەیان بۆ ئەنجام بدەن بەجۆرێک هیچ قوتابییەک لەو قوتابیانە نابێت مافیان بفەوتێت بەهۆی بەجێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانەوە. 

 

٢- بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ بەرێز وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدرال پەیوەندی تەلەفۆنیم ئەنجامدا سەبارەت بەو قوتابیانەی کە ئێستا لەگەڵ خانەوادەکانیان ڕوویان لە پارێزگای دهۆک کردووە و سەر بە قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدرالن، داوام لێکرد هەموو رێکارێکی گونجاو بگرنە بەر بۆ ئەوەی مافی ئەو قوتابیانە پارێزراو بێت، بەرێز جەنابی وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدرال بەڵێنی دا کە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی نەینەوا رادەسپێرن کە هاوشێوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هەنگاو بنێن و تیمێکی کارکردن دروست بکەن بۆ ئەو بابەتە و دڵنیایی دا کە هەموو رێکارێکی گونجاو دەگرنە بەر بۆ ئەوەی مافی ئەو قوتابیانە نەفەوتێت. 




ئالان حمە سعید 

وەزیری پەروەردە 

  ٥ی ٥ی ٢٠٢٢