ناس کورد-
بەهۆى خۆڵبارینەوە نزیکەى پێنج گەشت لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى هەڵوەشێنرانەوە و دواخران، لەئێستاشدا گەشتەکان دەستیان پێکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى (5-5-2022) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەهۆى کاریگەرى شەپۆلى خۆڵبارینەوە بۆ ماوەى شەش کاتژمێر گەشتە ئاسمانییەکان راگیران، بەڵام لە ئێستادا گەشتەکان ئاسایی بونەتەوە.
وتیشى نزیکەى پێنج گەشت لەو ماوەیەدا دواخراون یاخود هەڵوەشێنراونەتەوە.