ناس کورد-
سعودیە بەفەرمى ئەو راپۆرتانەى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن محەمەد سەلمان شازادەى جێنشین هاوارى بەسەر جاک سولیڤان یاریدەدەرى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمەریکا کردبێت لەکاتى کۆبوونەوەى نێوانیاندا لە ریاز.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی رۆژنامەى "وول ستریت جۆرنال" ى ئەمەریکى، لەکۆبوونەوەکەدا شازادەى جێنشین بە شۆرتەوە پێشوازى لە سولیفان کردووە، سەرەتاى کۆبوونەوەکە بەباشى بەرێوەچووە کە تایبەت بووە بەداواکردن لە ریاز بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت، بەڵام کاتێک گەیشتووەتە سەر باسى کوشتنى جەمال خاشچقى رۆژنامەنوس شازادە هاوارى بەسەر سولیفاندا کردووە و داواکەى واشنتنى رەتکردووەتەوە.
بەڵام فەهد ناسر وتەبێژى باڵیۆزخانەى سعودیە لە واشنتن لە تۆمارێکى دەنگیدا لەسەر هەژمارى خۆى لە تویتەر وتى "بەپێچەوانەى ئەو راپۆرتانەوە پەیوەندى بەتین و بەهێز هەیە لەنێوان بەرپرسانى ریاز و واشنتن".
وتیشى "بەشێوەیەکى بەتین ئێمە لەسەر پرسەکانى وزە و کەشوهەوا و پرسی یەمەن پێکەوە کاردەکەین، ئەو راپۆرتانەى لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە ناڕاستن".
Contrary to some media reports, #Saudi-US relations are on solid ground. I discuss bilateral relations and the latest developments in #Yemen during an interview with Maine radio.https://t.co/5YqKBWF3jo
— Fahad Nazer فهد ناظر (@KSAEmbassySpox) May 4, 2022