ناس کورد-
مەلا عومەر دارەتویی رایگەیاند، لەنێوان بازگەى چەمچەماڵ و کەرکوک لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کراوەتە سەر، دواى ئەوەى لەسەر رووداوەکەى یەکەم رۆژى جەژن لەچەمچەماڵ قسەیکردووە و رەخنەى لەبەرپرسان گرتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەلا عومەر لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا دەڵێت، دواى سەردانیکردنى کەسوکارى ئەو پێنج کەسەى لەیەکەم رۆژى جەژندا کوژران ویستویەتى بگەڕێتەوە سنورى هەولێر، بەڵام لەنێوان بازگەى چەمچەماڵ و کەرکوک چەند کەسێک رایانگرتووە و هێرشیان کردووەتە سەر.
دەشڵێت ئێستا سەلامەتە و رزگارى بووە و هیچ کێشەیەکى لەگەڵ پارتى و یەکێتى نییە.
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسى سنورەکە هیچ رونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.