گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەنها 188 حاجى هەرێم ماون گەشتەکانیان بەرەو سعودیە ئەنجام بدەن

2019.07.26 - 12:53
App store icon Play store icon Play store icon
تەنها 188 حاجى هەرێم ماون گەشتەکانیان بەرەو سعودیە ئەنجام بدەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح لە کۆی حەوت هەزار و 300 کەس لە هەرێمى کوردستان کە خۆیان ناونوس کردووە بۆ ئەنجامدانەى حەج، تەنها 188 کەسیان ماون گەشتیەکانیان بۆ وڵاتى سعودیە ئەنجام بدەن و ئەوانى دیکە بە بێ گرفت گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە. . نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "زۆربەی زیارەتکەرانی حەج، لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت گەیشتونەتە وڵاتی سعودییە و تەنها 188 حاجى ماون گەشتەکەیان ئەنجام بدەن". . وتەبێژى ئەوقافى هەرێم وتیشی، بڕیارە ڕۆژی 28ى تەموز، کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە،ئەو 188 کەسەش لە پارێزگای سلێمانییەوە گەشتەکانیان بۆ سعودیە ئەنجام بدەن، ئەوەش دوا کاروانی زیارەتکەرانی حەجە لە هەرێم. . وێراى ئەوەى حاجیانى هەرێمى کوردستان لەڕێگاى هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانییەوە گەشتەکانیان بۆ سعودیە ئەنجامدا، لەڕێى هەمان دوو فڕۆکەخانەوە حاجیانى کەرکوک و نەینەواش گەشتەکانیان ئەنجامداوە. . .