ناس کورد-
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای زیقار دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند کە جگەرەی لەسەر دەمی کوڕەکەی دانا و بە تەقە دایگیرساند، پاشان ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەزگاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، "مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای زیقار توانییان کەسێک دەستگیربکەن دوای ئەوەی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا چەکی بەکارهێناوە و بە شێوازێکی نایاسایی تەقە دەکات، ئەوەش سوکایەتییەکی ڕوونی ئاشتی کۆمەڵایەتییە و ژیانی منداڵێکی خستووەتە مەترسییەوە."
باسی لەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکە بە مادەی 57ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.