گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەکی مژدەبەخش لەبارەی شەپۆلی بارانبارین

2022.05.02 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی مژدەبەخش لەبارەی شەپۆلی بارانبارین

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلی بارانبارین لەکاتی جیاوازدا بەردەوامی دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی سێشەمە ٣-٥-٢٠٢٢ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەوراوی دەبێت و لەناوچە شاخاوی و سنورییەکاندا ئەگەری بارانبارین و ھەورە بروسکە دەبێت لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی گەرم و کورتخایانی باکوری ئەفریقا دووسبەی رۆژی چوارشەمە ٤-٥-٢٠٢٢ پلەکانی گەرما بەرێژەی ٥ تا ٦ پلەی سیلیزی لەسەرجەم ناوچەکان بەرزدەبنەوە کەشێکی گەرم و شێداری دەبێت کاریگەرییەکەی کورتخایان دەبێت و لەرۆژی پێنجشەممە ٥-٥ بەدواوە لە ئەنجامی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی فێنک لەدەریای ناوەراستەوە جارێکی دیکە روو لەنزمبوونەوەی بەرچاو دەکاتەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین لەسەر ناوچەکانمان تا سبەی شەو بەردەوامی دەبێت و رۆژی چوارشەمەش ٤-٥-٢٠٢٢ دووبارە بەھۆی نزیکبوونەوەی سەنتەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای عێراق خێرایی با بە رادەیەکی بەرچاو لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم و عێراقدا چالاک دەبێتەوە لەنێوان ٢٠ تا ٤٥کم/س جارێکی دیکە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین لە ناوچە لمیەکانەوە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت. 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ناوچە پەستان نزمەکان تا ناوەراستی ھەفتەی داهاتوو رێکەوتی ٩-٥-٢٠٢٢ ھاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو تاوە باران و ھەورە تریشقە لەناوچەی جیاجیادا بەردەوامی دەبێت و کەش بە شێداری و لەبار دەمێنێتەوە بۆ چڕبوونەوەی ھەور و بارانبارین لە کاتە جیاجیاکاندا.