ناس کورد-
د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕابیتەی مرۆیی پەیامێک ئاڕاستەی مەسعود بارزانی و باڤێڵ تاڵەبانی دەکات و داوای دانیشتنیان لێدەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەپەیامەکەیدا کە بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە ئاڕاستەی کردوون د. عەلی قەرەداغی دەلیت، " لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکدا و لەگۆڕنانی خەونی ناحەزانی گەلەکەمان داواتان لێدەکەم دەستپێشخەری بفەرموون بۆ پێکەوە دانیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان و بڕیاری ئاشتەوایی یەکجارەکی."