ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، کاریگەری خۆڵبارین لە ناوچەکانی هەرێم کەمدەبێتەوە و شەپۆلێکی لێزمەباران لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2-5-2022، کاریگەری خۆل بارین کەم دەبێتەوە و دابارینی لێزمە باران و بروسکە دەست پێدەکات و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و دواتر لە ئێوارەدا کەشوهەوا سەقامیر دەبێتەوە.
هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ سێشەممە، لەکاتەکانی پاشنیوەڕؤ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە و پلەکانی گەرماش کەمێ نزمدەبنەوە.