گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراوێک لە وەزارەتى بازرگانى هەرێمەوە لەبارەى دابەشکردنى بەشەخۆراک

2022.05.01 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێک لە وەزارەتى بازرگانى هەرێمەوە لەبارەى دابەشکردنى بەشەخۆراک

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، لە ڕۆژانی پشوشدا بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک بەردەوامن لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاوڵاتیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، رۆژی ٢٠٢٢/٥/١ لە کۆگاکانی بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی ھەولێر دابەشکردنی وەجبەی دووەمی برنج کۆتایی پێھات و زەیت و شەکر و برنج  بەسەر سەرجەم بنکەکانی دابەشکردنی خۆراک دابەش کراون، ھەروەھا دۆشاوی تەماتە بەڕێژەی ٢٤٪‏ دابەشکراوە.

 

دەشڵێت، ھەر ئەمرۆ ٢٠٢٢/٥/١ دەستکراوە بە وەرگرتنی بەشێکی تری دۆشاوی تەماتە و زەیت و برنجی تایلەندی دوای دەرچونیان لە پشکنین دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.