گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

زانیارى نوێ لەسەر هێرشەکەى خەبات ئاشکراکرا

2022.05.01 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەسەر هێرشەکەى خەبات ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، هێرشە موشەکییەکەى سەر قەزاى خەبات هیچ زیانێکى لێنەکەوتووەتەوە و پەیوەندى بە پاشماوەکانى داعشەوە نییە، بەڵکو لەلایەن میلیشیاکانەوە ئەنجام دراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى و ماددى نەبووە، هێرشەکە لەرێگەى موشەکەوە بووە نەک کاتیۆشا.

 

وتیشى پێویستە هەرچى زووە بەغدا و هەرێم بەکردایی بەپێی رێککەوتنى نێوانیان هەنگاو بنێن، چونکە گروپەکان لەو هێرشانەدا سودیان لە بۆشایی ئەمنى بینیوە.

 

جەختیشیکردەوە، هێرشەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە پاشماوەکانى داعشەوە نییە، "بەڵکو لەلایەن ئەو گروپە میلیشیایانەوە دەکرێن کە چاویان بەهەرێمى کوردستان هەڵنایەت".

 

پێشتر دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، شەش مووشەک لە نزیک زێی بادینان لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.      

  

ئاماژە بەوەشکراوە، مووشەکەکان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاراستە کراون.