ناس کورد-
سێ کەس لەدوکان هەڵیانکوتایە سەر بەنزینخانەی قەشقۆڵی و بڕی نۆ ملیۆن دیناریان برد و دواتر لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیرکران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى قائیمقامییەتی قەزای دوکان (1-5-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سێ هاوڵاتی هەڵیانکوتایە سەر بەنزینخانەی قەشقۆڵی و بڕی ۹ ملیۆن دیناریان برد، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، بەکەمتر لە ۲٤ کاتژمێر توانیان ئەو سێ تۆمەتبارە دەستگیربکەن و ڕووبەڕووی دادگایان بکەنەوە.
لای خۆیەوە سیروان سەرحەد قائیمقامى دوکان ڕایگەیاند، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە لەپاراستنی سەروماڵیان و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانیش ئامادەو دەستکراوەن لەبەرامبەر هەر سەرپێچی و ڕوداوێکی نەخوازراو.