گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەک مانگ بڕى شەش ملیار و 500 ملیۆن زیانى بەر دەکەوێت

لە ئەگەرى داخستنى گەروى هورمز عێراق دووچارى زیانێکى گەورە دەبێتەوە

2019.07.26 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
لە ئەگەرى داخستنى گەروى هورمز عێراق دووچارى زیانێکى گەورە دەبێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەگوێرەى پێشبینییەکانى ئاژانسێکى هەواڵى ئەمریکى، هەڕەشە لەسەر عێراق هەیە بەوەى بۆ هەر مانگێک شەش ملیار و 500 هەزار دۆلار زیانى بەر بکەوێت، ئەوەش لە ئەگەرى داخستنى گەروى هورمز. . ئاژانسى فیتچى ئەمریکى، لە ڕاپۆرتێکیدا ئەوەى خستوەتەوەڕوو، پشێویی و کارە توندووتیژییەکانى ناوچەکە ئەگەرى هەیە ببێتە هۆى داخستنى گەروى هورمز، ئەوەش کاریگەرى گەورەى لەسەر عێراق دەبێت، چونکە ئەو وڵاتە هەژارە لەوەى دەرچەیەکى دیکەى هەبێت بۆ هەناردەکردنى نەوت. . ئەو ئاژانسە کە گرنگى بە ڕاپۆرتى نەوتى و ئابورى دەدات ڕاشیگەیاندووە: "داخستنى گەروى هورمز دەبێتە هۆى زیانگەیاندن بە عێراق بە بڕى شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ هەر مانگێک". . بەپێى ئەو ئامارانەى ئاژانسى وزەى جیهانى خستویەتیەڕوو، 21%ى نەوتى خاوى جیهان لەو ڕێڕەوە ئاویەوە هاتووچۆ دەکات کە ڕۆژانە 21 ملیۆن بەرمیل نەوتە. . عێراق لە ئێستادا بە دووەم گەورەترین هەناردەکارى نەوت دادەندرێت لە ڕێکخراوى ئۆپیک، کە ناوەندى هەناردەى لە ڕۆژێکدا بریتییە لە چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت. . لە ئێستاشدا عێراق بۆ دابینکردنى بودجەى وڵات بەڕێژەى 95% پشتى بە داهاتى نەوتى وڵاتەکەى بەستووە، لە ساڵى 2018شدا بەڕێژەى 33% هەناردەى نەوتى عێراق زیادیکردووە، بۆیە لە ئەگەرى دروستبوونى کێشە بۆ هەناردەى نەوت، پێشبینى دەکرێت عێراق توشى داڕوخانى ئابورى ببێتەوە. . پێشتر لە وتارى هەفتانەى خۆیدا، سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، حکومەت لەهەوڵى ئەوەدایە ڕێڕەوى دیکە بدۆزێتەوە بۆ هەناردەى نەوت، بۆ ئەوەى تاکە دەروازەى عێراق گەروى هورمز نەبێت. . .