گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ دەگاتە هەرێم.. لافاو دروست دەبێت

2022.05.01 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ دەگاتە هەرێم.. لافاو دروست دەبێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئێستادا زنجیرەیەک ھەوری نزمی بروسکە و باراناوی ئاسمانی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەی پۆشیوە، هەروەها لە ناوچەکانی باشور و رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک و ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان ھەوری زۆر چر و باراناوی بە ئاراستەی ناوچەکەوەیە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەکانی داهاتوودا بارانبارینی بەخوڕ و ھەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە بە رێژەی و بڕی جیاواز، لەھەندێک ناوچەشدا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت.