گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن

2022.05.01 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن

ناس کورد- 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ڕایگەیاند، یاسای دەستەبەری خانەنشین و یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیش ئامادە کراوە بۆ ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن و دوای جەژن ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، دەشڵێت، سندووقی خانەنشینی هەیە کە هەر کرێکارێک دەستەبەر کرابێت، پارەکەی دەچێتە ئەو سندووقەوە و پاشان کە تەمەن و ساڵانی خزمەتی بەپێی یاسا گەیشتە تەمەنی خانەنشینیی، خانەنشین دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکدا بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم (یەکشەممە 1-5-2022) ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی جیهان بە گشتی و کرێکارانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەکەم، یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیدانە بە کەرتی تایبەت و مافی کرێکار و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، لەم روانگەیەوە وەزارەتی کار کۆمەڵێک هەنگاوی بە پاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران ناوە، ئێمە رەشنووسی یاسای کارمان ئامادە کردووە و بڕیارە لەمانگی ٥ی ئەمساڵ بچێتە ئەنجومەنی وەزیران." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " یاسای دەستەبەری خانەنشین و یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتیش ئامادە کراوە و ئاراستەی وەزارەتەکان کراوە بۆ ئەوەی سەرنج و تێبینی خۆیان بخەنەڕوو و دوای جەژن دەخرێتە بەرنامەی کار و ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، هەروەها رێنمایی هێنانی کرێکاری بیانی ئامادەکراوە، بۆ سنووردارکردنی هێنانی کرێکاری بیانی بۆ ئەوەی زیاتر هەلی کار بۆ کرێکاری خۆماڵی بڕەخسێنین" 

 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، " لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی چەند بەشێکمان هەیە، گرنگترینیان بەشی دەستەبەری کۆمەڵاتییە، لە ڕێگەی ئەم بەشەوە وادەکەین کرێکار مافەکانی دەستەبەر بکرێت، بۆ ئەوەی کە گەیشتە تەمەنی خانەنشینی، خانەنشین بکرێت وەکو هەر کەسێک کە لە کەرتی گشتی خانەنشین دەبێت، بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت توانیومانە هەموو پێداویستیەکانمان دابین بکەین، بۆ ئەم بەشانە تاوەکو لیژنەکانمان چالاک بکرێن، هەر بۆیە ژمارەی کۆمپانیای دەستەبەر زیادی کردووە و زیاتر لە ۱٦ هەزار کۆمپانیا دەستەبەرە و زیاتر لە ۱٣٣ هەزار کرێکاریشمان دەستەبەر کردووە، بۆیە ئێستا پارەی سندوقی خانەنشینی گەیشتووەتە ۹٠٠ ملیار دینار، بەم ڕێژەیەش بۆمان روون دەبێتەوە کە ژمارەی کرێکار و کۆمپانیای دەستەبەر زیادیان کردووە، ئەمەش وادەکات خواستی گەنج لە کەرتی گشتییەوە بگوازرێتەوە بۆ کەرتی تایبەت کاتێک بزانێت مافەکانی لە کەرتی تایبەت و کەرت گشتی مسۆگەر کراوە، بێگومان دەچێتە کەرتی تایبەت." 

 

باسی لەوەشکردووە، "دەستەبەری کۆمەڵایەتی گرنگییەکەی لەوەدایە کاتێک کرێکارێک لەکاتی کارەکەیدا تووشی پێکان بێت خانەنشین دەکرێت، بەڕێژەی پێکانەکەی خانەنشینیەکەی وەردەگرێت، ئەگەر لەسەر کارەکەی کۆچی دوایی کرد بە تەواوی مووچەکەی خانەنشین دەبێت، ئەگەر ساڵانی خزمەت و تەمەنی گەیشتە ڕێژە یاساییەکەی خانەنشین دەبێت، بەڵام بەداخەوە زۆربەی ئەو کرێکارانە پارەی پاداشتی کۆتایی خزمەتیان وەردەگرن، ئەمە بێبەشیان دەکات لە خانەنشینی، بۆیە داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم لە کەرتی تایبەتی کار دەکەن، بەردەوام بن لە پێدانی پارەی دەستەبەرییەکەیان، بۆیە کاتێک چوو بۆ کارێکی تر ئەم خزمەتە لە گەڵی دەگوازرێتەوە بۆ کارە نوێیەکەی، هەر کاتێک لە کەرتی گشتی دامەزرا دەتوانێت ئەو خزمەتەی بگوازێتەوە بۆ کەرتی گشتی، کاتێک ساڵانی خزمەت و تەمەنی گونجاو بێت وەک کەسێک لە گەرتی گشتی خانەنشین دەبێت، بۆیە ئامۆژگاریان دەکەم ئەم بڕە پارەیە وەرنەگرن تا خانەنشین دەبن، ئەو کاتە تەواوی ژیانیان پارەی خانەنشینی وەردەگرن وەکو کەسێکی کەرتی گشتی، گرنگی کرێکاری خانەنشین لەوەدایە هەموو مانگێک بەبێ دواکەوتن مووچەی فەرمانبەران بدرێت یان نەدرێت مووچەی ئەوان دەدرێت، بەبێ لێبرین هەرکاتێک پاشکەوت کرابێت نەیانیگرتووەتەوە، بۆیە چاوەڕی بکەن تا ساڵان و تەمەنیان تەواو دەبێت و وەکو هەر کەسێکی کەرتی گشتی مووچەی خانەنشینیان وەربگرن."