ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان ئاگاداردەکاتەوە لە ڕۆژەکانی جەژندا بەرنامەی کارپێکردنیان 24 کاتژمێری دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا (1ی ئایاری 2022) دەڵێت، "ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە بەبۆ بۆنەی پشوەکانی جەژنی رەمەزان، لە سبەینێ دووشەممە 2/5/2022 تا 5/5/2022 بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان 24 سەعاتی دەبێت هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە پێویستە ئەوان کار بکەن و کارەبا بە هاوبەشان بدەن."
دەشڵێت، "لەدوای پشوەکانی جەژن بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان ئاسایی دەبێتەوە و رۆژانە 12ی نیوەڕۆ بۆ 1ی شەو کار بەموەلیدەکانیان دەکەن لەگەڵ بەیانیان ( 7 بۆ 8)ی بەیانی."