گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆیەکی شۆکهێنەر.. باوکێکی عێراقی بەسەر دەمی منداڵەکەیەوە نیشانە دەشکێنێت

2022.05.01 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆیەکی شۆکهێنەر.. باوکێکی عێراقی بەسەر دەمی منداڵەکەیەوە نیشانە دەشکێنێت

ناس کورد-

گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراقی هەژاندووە کە تێیدا باوکێکی عێراقی چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفی پێیە و تەقە لە نیشانەیەک دەکات کە لەسەر دەمی منداڵەکەی دایناوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، دەیەوێت توانستی نیشانەشکێنی خۆی تاقیبکاتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باوکەکە داوا لە کوڕەکەی دەکات کە تەمەنی لەنێوان شەش بۆ حەوت ساڵیدایە کە نەجوڵێت و ڕێک بوەستێت کە پارچەیەکی پلاستیکی یاخود شوشەیی بە دەمییەوە گرتووە، پاشان لە دوری چەند مەترێکی کەمەوە نیشانە دەگرێت.

 

ئەو هەڵسوکەوتە سەیر و مەترسیدارە کاردانەوەیەکی زۆری توڕەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە و ڕەخنەی زۆر لەو باوکە گیراوە کە تەنها بۆ حەزی خۆی ژیانی منداڵە بچوکەکەی خستووەتەمەترسییەوە.