گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆمپیۆ: سعودیە هاوبەشى ئەمریکایە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ئێران

2019.07.26 - 08:34
App store icon Play store icon Play store icon
پۆمپیۆ: سعودیە هاوبەشى ئەمریکایە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ئێران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەى بەردەوام بێت لە هاوپەیمانى لەگەڵ سعودیە دژى ئێران، دەشڵێت، ئەگەر بوار هەبێت و بگونجێت دەچێتە ئێران. . مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فۆکس نیوز ئاماژەى بەوەکردووە: "سعودییەکان نوێنەری هاوپەیمانێکى چاکن بۆ پارێزگارى لە بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا". . پۆمپیۆ ئاماژەى بەوەکردووە، ئێران هەڕەشەیەکى جدییە و سعودیەش هاوبەشێکى ئەمریکایە بۆ ڕاگرتنى ئێران. . وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئەشڵێت، واشنتن پێشنیارى بۆ فەڕەنسا، ئەڵمانیا، نەرویج، یابان، کۆریاى باشور و ئوستورالیا کردووە بۆ ئەوەى بچنە ناو هاوپەیمانییەکەى ئەمریکاوە بۆ پاراستنى گەروى هورمز. . لەلایەکى دیکەوە پۆمپیۆ ئاماژەى بەوەکردووە، گەر بوار هەبێت و بگونجێت ئامادەیە بچێتە ئێران و بەڕاستەوخۆیی وتووێژ لەگەڵ گەلى ئێراندا بکات. . .