گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری دەدرێت؛ هاوینێکی سەخت چاوەڕێمانە

2022.04.30 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری دەدرێت؛ هاوینێکی سەخت چاوەڕێمانە

ناس کورد- 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هاوینی ئەمساڵ هاوینێکی سەخت دەبێت و هەولێر لەسەر هێڵی وشکەساڵییە، دەشڵێت، ئامادەکاری پێشوەختەیان کردووە بۆ دابینکردنی ئاوی پێویست لە هاویندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (شەممە 30-4-2022) ڕایگەیاند، "ئامادەکاریی پێشوەختەمان بۆ رووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی و دابینکردنی ئاوی پێویست لە هاویندا کردووە، چونکە بەداخەوە بەهۆی کەمی بارانبارین هاوینی ئەمساڵیش کێشەی کەمی ئاومان بۆ دروست دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە رەزامەندی دراوە لەسەر لێدانی 138 بیر و لە سێیەم رۆژی جەژنەوە دەست بە لێدانی بیرەکان دەکرێت." 

 

باسی لەوەشکرد، " ئەو بارانەی کە باریوە خوڕ بووە و لافاو دروست بووە، بۆیە کاریگەری لەسەر زیادبونی ئاوی ژێر زەوی نەبووە و زیادی نەکردوە، لەسەر کشتوکاڵیش کاریگەریەکانیان جیاواز بوە، لەهەندێک شوێن زۆر خراپ بووە و لەهەندێک شوێنیش باشتربووە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، " هاوینێکی سەخت دەبێت و هەولێر لەسەر هێڵی وشکەساڵییە، بەڵام سەرکەوتوو دەبین."