گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى لە موسڵ 1 پۆستى بەرکەوت و پارتى 9

یەکێتى لە موسڵ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌ڕۆى بەرکەوت

2019.07.25 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى لە موسڵ پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌ڕۆى بەرکەوت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-     یه‌كێتى نیشتیمانى کوردستان له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا نابێته‌ ئۆپۆزسیۆن و  تائێستا لەکۆى پۆستە ئیدارییەکانى ئەو شارە، یەک پۆستى بەرکەوتووە. . نه‌سڕوڵا سورچى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و هاوكات ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى کوردستان بە ناس كوردى وت:" له‌گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانى حكومه‌ت و بڕیارمانداوه‌ به‌شدارى حكومه‌تى خۆجێى بكه‌ین و تا ئێستا پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌ڕۆى شاره‌كه‌مان به‌ركه‌وتووه‌". . وتیشى، بەگوێرەى ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا پێیگه‌یشتوون چه‌ند پۆستێكى تریان به‌رده‌كه‌وێت، وه‌كو ڕاوێژكارى پارێزگار و له‌پۆسته‌ ئیداره‌كانیشدا پۆستى قایمقامێك و بەڕێوەبەرى ناحیه‌یه‌كیان به‌رده‌كه‌وێت.   . بەرپرسى مەڵبەندى موسڵى یەکێتى روونیکردەوە، له‌كۆى 3 ئه‌ندامى پارێزگا یه‌ك ئه‌ندامیان ده‌نگى به‌كاندیدى پارێزگار داوه‌ و به‌پێى ئه‌و ده‌نگه‌ش پۆسته‌كانیان ده‌درێتێ . . به‌وته‌ى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى نه‌ینه‌وا، ئه‌وانه‌ى هاوپه‌یمانیتیه‌كه‌یان دروستكردووه‌ نایانه‌وێت پۆستیان بده‌نێ چونكه‌ ئه‌وان دژیان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ یه‌ك كه‌سیان ده‌نگی پێیانداون. .   ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا، جێگرى پارێزگار و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى هه‌ڵبژارد و لەکۆى پۆستەکانى ئەو شارە پارتى دیموکراتى کوردستان 9 پۆستى بەرکەوت و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌و پارێزگایه‌ش له‌سه‌ر لیستى یه‌كێتى ڕایگه‌یاندبوو یه‌كێتى په‌راوێز خراوه‌ پێده‌چێ ئه‌وه‌ قه‌بوڵ نه‌كات و ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌ڵبژێرێت. .