ناس کورد-
دوای کشانەی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان رێخراوێك نامەیەکی ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کرد و لە پێشهاتێکی مەترسیدار ئاگاداریان دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە یاداشتێکدا ڕێکخراوى دۆر بۆ زانیارى نەوتى کوردستان (شەممە 30-4-2022) رایگەیاند، " کشانەوەى گەورە کۆمپانیاى ئەمەریکى ئیکسۆن مۆبیل بە نهێنى لە کوردستان، پێشانى دەدات یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا نەوتیەکانى جیهان دڵخۆش نیە بە وەبەرهێنانى ڕیسکدار لە کەرتى نەوت و غازى هەرێمى کوردستاندا."
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەمڕۆ مەلەفى غازى سروشتى زۆترین مشتومڕى لەسەرە، رێکخراوەکەیان لەساڵى (2019) بە ڕاپۆرت و بەچەندین داتاى جیاواز بۆ حکومەت ڕاى گشتییان سەلماند، ئەم مەلەفە نابێت وەکو نەوت مامەڵەى لەگەڵ بکرێت."
دەشڵێت، " پێویستە هەرێمی کوردستان واز لەخۆسەرى لەپرسى هەناردەى نەوت و وەبەرهێنان لەغازى سروستى بهێنێت، لەگەڵ عێراق بگاتە ڕێکەوتنێکى دادپەروەرانە و کشانەوەى ئیکسۆن مەعنەویەن پیشانى دەدات خواستى جیهانى ئەوەیە هەرێم لەگەڵ عێراق ڕێکەوتن بکات."
دەقی نامەکەی رێکخراوی دۆر:
بەڕێزان:
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران
سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان
هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان
دواپیشهاتى خراپ لەبارەى مەلەفى نەوتەوە، کشانەوەى گەورە کۆمپانیاى ئەمریکى ئیکسۆن مۆبیل بوو بەنهێنى لەکوردستان، پیشانى دەدات "یەکێک لەزلهێزترین کۆمپانیا نەوتیەکانى جیهان دڵخۆش نیە بە "وەبەرهێنانى ڕیسکدار" لەکەرتى نەوت و غازى هەرێمى کوردستان".
بەرێزان ...
چۆن هاتنى ئیکسۆن کاریگەرى مەعنەوى گەورەى هەبوو لەسەر دروستبوونى خواستى وەبەرهێنانى نەوتى لە هەرێمى کوردستان، ئاواش پێچانەوەى جانتاکەى خواستەکە تووشى لاوازى و ترس و دڵەڕاوکێ دەکات.
ئەمڕۆ مەلەفى غازى سروشتى زۆترین مشتومڕى لەسەرە، ئێمە لەرێکخراوى دۆر بۆ زانیارى نەوتى کوردستان، لەساڵى ٢٠١٩ وە بەڕاپۆرت و بەچەندین داتاى جیاواز بۆ حکومەت ڕاى گشتیمان سەلماند، ئەم مەلەفە نابێت وەکو نەوت مامەڵەى لەگەڵ بکرێت، وە درکمان بەو مەترسیە گەورەیە کردبوو کە بەرۆکى خەڵکى کوردستان و حکومەت دەگرێت، ئیستاش کاتێک کە دەبینین خواستە کەسیەکان زاڵن بەسەر ئەم دۆسیەیەدا زیاتر دوودڵى و نادڵنیایى لەئایندەى ئەم مەلەفە ڕووبەڕومان دەبێتەوە.
هاوکات ئەو یەکانەى چاودێرى هاوشێوەى "دیلۆیت" نابێت ببنە هۆکارى دڵخۆشى لەکاتێکدا بەبەرژوەندى حکومەتى هەرێمى کوردستان کاردەکەن و یارى بەژمارەکان دەکەن، کە ئێمە پاش جەژن بەبەڵگەوە هەندێک شتیان بۆ ڕاى گشتى لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى لەهەولێرى پایتەخت بۆ بەرێزتان و نوێنەرى وڵاتان ئاشکرادەکەین.
ئێمە لەڕێکخراوى دۆر بۆ زانیارى نەوتى کوردستان، کە لەساڵى ٢٠١٤ وە نزیکەى ٣٠ ڕاپۆرتمان لەسەر کەرتى نەوت هەبووە و چاودێربووین بەسەر کەرتى نەوتەوە هەبوو سەربارى هەموو ئاستەنگەکان، پێشنیار دەکەین:
- هەرێمى کوردستان واز لەخۆسەرى لەپرسى هەناردەى نەوت و وەبەرهێنان لەغازى سروستى بهێنێت، لەگەڵ عێراق بگاتە "ڕێکەوتنێکى دادپەروەرانە"، چونکە کشانەوەى ئیکسۆن مەعنەویەن پیشانى دەدات خواستى جیهانى ئەوەیە هەرێم لەگەڵ عێراق ڕێکەوتن بکات، چەمکى وەبەرهێنان و فرۆشتنى نەوت و غازى "ریسکدار" کۆتایى هاتووە.
بەپێچەوانەوە، بەردەوامى ئەم دۆخە واتا "خۆسەرى لەکەرتى نەوت و غاز" دەرئەنجامەکانى بەزیانى گەورە بۆسەر هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و حکومەتى هەرێم و کۆى قەوارەى دەستورى هەرێمى کوردستان دەشکێتەوە، زیانە دارایى و سیاسیەکانى کاریگەرى گەورەى مێژوویى لەسەر هەرێمى کوردستان جێدەهێڵێت.
ڕێکخراوى دۆر بۆ زانیارى نەوتى کوردستان