ناس کورد-
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕەتیکردەوە، سلێمان هەڵشۆیی خۆی کوشتبێت و دەڵێت، ناوبراو سەلامەتە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیسی ڕاپەڕین:
سلێمان هەڵشۆیی سەلامەتە
لە سۆشیال میدیا وا بڵاوکراوەتەوە گوایە (سلێمان هەڵشۆیی) خۆی کوشتووە، بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن (بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕین)ی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان دڵنیایی تەواو کرایەوە لە سەلامەتی تۆمەتبار (سلێمان هەڵشۆیی) وە هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ خۆ کوشتن و زیان گەیاندن بەخۆی. بۆیە بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گشتی لەوە دڵنیا دەکاتەوە کە (سلێمان هەڵشۆیی) سەلامەتە و هیچ هەوڵێکیشی بۆ خۆکوشتن نەداوە. ئەو دەنگۆیانە مەرامێکی لە پشتە بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوە. بۆیە بەڕێوەبەرایەتیمان ڕێکاری یاسایی لەدژی ئەو پەیج و ئەکاونتانە دەگرێتەبەر کە هەواڵی نادروست لەم شێوەیە بڵاودەکەنەوە.
سلێمان هەڵشۆیی لەسەرەتای دەستگیرکردنەیەوە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 456 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیدا دەکرێ و بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان