گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ’’پۆلێنبەندی شەهیدانی شەڕی داعش’’ هاتەدەنگ

2022.04.29 - 20:57
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ’’پۆلێنبەندی شەهیدانی شەڕی داعش’’ هاتەدەنگ

ناس کورد- 

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە، هیچ  لیستێکی جیاکاری شەهیدان و لایەنی سیاسیان بڵاو کردبێتەوە و دەڵێت، بەهیچ جۆرێک پۆلبەندی و ریزبەندی شەهیدانی سەربەرزی دژ بە داعش نەکراوە و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم (هەینی 29-4-2022) ڕایگەیاند، "بەرای گشتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و میدیاکاران رادەگەیەنین، وەزارەتی پێشمەرگە هیچ  لیستێکی جیاکاری شەهیدان و لایەنی سیاسیان بڵاو نەکردووەتەوە و بەهیچ جۆرێک پۆلبەندی و ریزبەندی شەهیدانی سەربەرزی دژ بە داعش بەرەسمی نەکراوە و  نە لەرابردوو نە لەئێستا و داهاتوو نەبووەو نابێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەر لیست و جیاکارییەک لەوبارەیەوە بەناوی ئەمینداری گشتیی و وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە و ناحەقیشە بەرامبەر بەخوێنی شەهیدانمان. " 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەوبارەیەشەوە چەواشەکاران و ساختەکاران  دەدەین بە یاسا و روبەڕووی دادگایان دەکەینەوە." 

 

وەزارەتی پێشمەرگە جەختیشیکردووەتەوە، "ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیدەکەینەوە، شەهیدانمان بە یەکەوە  لە سەنگەری بەرگری خاکی کوردستان و کەرامەتی تاک بەتاکی گەلەکەمان و پاراستنی ئەزموونی هەرێم و ئاشتی بۆ جیهان گیانیان بەخشیوە، بۆیە لە لای ئێمە شەهیدان شەهیدی  ئاڵاو خاکی پیرۆزی کوردستانن."