ناس کورد-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دا بە خەرجکردنی زیاتر لە 306 ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە بەردەوام و پێشنیازکراوەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە (28-4-2022) بۆ وەزارەتی پلاندانان نێردراوە، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی بۆ خەرجکردنی بڕی 306 ملیار و 639 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە بۆ پڕۆژە بەردەوام و پێشنیازکراوەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.