گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەکی نوێ بۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان

2022.04.29 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی نوێ بۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان

ناس کورد- 

ناوەندی گەردوونناسی نێودەوڵەتی یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریکرد و بەگوێرەی پێشبینییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندەکە لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەو وڵاتانەی کە ڕۆژی شەممە 2-4-2022یان بە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری کرد پێشبینیی ناکرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە 30-4-2022 کە هاوکاتە لەگەڵ 29ی مانگی ڕەمەزان مانگ ببینرێت، بەوەش ڕۆژی یەکشەممەش تەواکەری مانگی ڕەمەزان دەبێت. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەو وڵاتانەشی کە ڕۆژی یەکشەممە 3-4-2022 بە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری کرا وەک، ئێران، ئەندەنوسیا، مالیزیا، هندستان، بەنگلادیش، پاکستان، عەمان، مەغریب و ئەردەن، ڕۆژی سێشەممە 3-5-2022 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.