گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئێران جارێکی دیکە هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێم و عێراق دەدات

2022.04.29 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران جارێکی دیکە هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێم و عێراق دەدات

ناس کورد-

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەرئەنجامی سەردانی شاندەكەی پەرلەمانی عێراقی بۆ تاران ئاشكراکرد و دەڵێت، بەرپرسانی ئێَران ڕایانگەیاندووە، یەكخستنی ناوماڵی شیعەیان زۆر بەلاوە گرنگە كە دواجار ڕەنگدانەوەی لەسەر دۆستایەتیی شیعەكان لەگەڵ كورد و سوننەدا دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق (هەینی 29-4-2022) بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "سەردانی شاندەكەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر داوای سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران بووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە كۆبوونەوەكەدا لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی عێراقەوە بەرپرسانی تاران جەختیانكردووەتەوە یەكخستنی ناوماڵی شیعەیان زۆر بەلاوە گرنگە كە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر دۆستایەتیی لایەنی شیعە لەگەڵ كورد و سوننەدا." 

 

باسی لەوەشکردووە، "بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاندووە لایەنە شیعەكانی عێراق كێشەیان هەیە و ئێران زیاتر لە جارێک هەوڵیداوە ناوماڵی شیعە یەك بخات." 

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵیت، محەمەد حەلبوسی داوای لە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە ڕێز لە سەروەریی خاكی عێراق بگرن كە دواجار لە بەرژەوەندیی هەردوولا دەبێت.